ترەمپ: رێگە بە چین نادەین كەناڵی پەناما كۆنتڕۆڵ بكات

عیراق 09:31 AM - 2026/07/02

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  هۆشداری دەداتە پەكین و دەڵێت، واشنتۆن ڕێگە بە چین نادات كەناڵی پەناما كۆنتڕۆڵ بكات.
دۆناڵد ترەمپ جارێكی تر لەسەر كەناڵی پەناما كە رێرەوێكی ستراتیجی ئاوییە هاتە دەنگ و رایگەیاند، هەرگیز رێگە بە چین نادەن كەناڵەكە  كۆنتڕۆڵبكات.

كەناڵی پەنامە ساڵانە نزیكەی سەدا 40ی هاتووچۆی كۆنتێنەرەكانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت. ئەمریكا لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا دروستكردنی كەناڵەكەی تەواو كرد، بەڵام لە ساڵی 1999 كۆنترۆڵی ئەم ڕێڕەوی ئاوییەی تەسلیمی پەناما كرد.

ترەمپ پێشتر چەندین جار ڕایگەیاندبوو كە دەیەوێت كەناڵەكە وەربگرێتەوە. لە مانگی یەكی ساڵی 2025دا ترەمپ رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی بڕە پارەیەكی یەكجار زۆر و بێ وێنەی بۆ دروستكردنی كەناڵی پەناما خەرجكردووە و ئەوان  وەك دیاری نەیانداوە بە چین كە بەڕێوەی ببات، بەڵكو داویانە بە پەناما و لێیانی وەردەگرنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو