نەتەوە یەكگرتووەكان: بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا زیانی بە نزیكەی 7 ملیۆن كەس گەیاندووە

عیراق 02:07 PM - 2026/06/28

رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەری نەتەوە یەكگرتووەكان  ئاشكرایدەكات ،ئەو دوو بوومەلەرزە وێرانكەرەی لە 24 ی ڤەنزوێلای گرتەوە، زیانی بە شەش ملیۆن و 760 هەزار كەس گەیاندووە. 

رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچبەری نەتەوە یەكگرتووەكان لەراپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، خەمڵاندنە سەرەتاییەكان بۆ ژمارەی دانیشتووان و قەبارەی وێرانكارییەكە، ئاماژە بەوە دەكەن  ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەكە زیانیان بەركەوتووە، نزیكەی حەوت ملیۆن كەس، كە  رەنگە تەنها دوو ملیۆن كەسیان لە كاراكاس بن.

لە 24ی ئەم مانگە دوو بوومەلەرزەی بەهێز كەگوڕەكانیان 7.5 و 7.2 بوو  ڤەنزوێلای هەژاند،بەپێی ئاماری دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا ژمارەی قوربانییەكان گەیشتووەتە هەزار و 430 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش زیاتر لە سێ هەزار و 200كەسە.

بوومەلەرزەكە بووە هۆی وێرانكارییەكی بەرفراوان لەناوچە جۆربەجۆرەكانی باكوورو باكووری رۆژئاوای وڵات و زیانی ژێرخان و نەخۆشخانەكانی گەیاند، هەروەها فڕۆكەخانەی كاراكاسی پایتەختیش ناچار بوو دابخرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو