عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەرۆكایەتیی وەفدێك گەیشتە بەغدادی پایتەختی عیراق.

عیراق 09:58 AM - 2026/06/28

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە سەردانەكەی وەزیری دەرەوە رایگەیاند: گفتوگۆ و راوێژ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكان، دوایین پەرەسەندنە ناوچەییەكان و بابەتە نێودەوڵەتییەكان دەكات.

بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لەگەڵ عەباس عراقچی كۆببێتەوە و دواتریش كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن.

ئەجێندای سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران زیاتر لەسەر دووپاتكردنەوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی تاران بەغداد، هەروها دۆسیەی ئەمنی و سنورەكان و دەواین پەرپێدانەكانی ناوچەكە تاوتوێ دەكرێت. 

هەر لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد، وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ هەریەك لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیران و نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق و ژمارەیەك سەركردەیەكی سیاسیی تری عیراق كۆببێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو