لەگوندی هیزۆپی راپەڕین چەند كەسێك لە شەودا زیان بە بەرهەمی شوتی جوتیارێك دەگەیەنن
لە گوندی هیزۆپی سەر بەئیدارەی ڕاپەڕین، چەند كەسێك لە درەنگانی شەودا دەچنە بێستانی جوتیارێكەوە زیانێكی زۆر بەبەرهەمی شووتی ئەو جوتیارە دەگەیەنن و زۆربەی شوتییەكان لە بڕكەكانیان لێدەكەنەوەو بەجێی دەهێڵن، ئاراس محەمەدی جوتیار و خاوەن بێستانەكەش داوا دەكات لایەنە پەیوەندیدارەكان بەزووی ئەنجامدەرانی ئەو كارەبدۆزنەوە و رووبەڕووی یاسایان بكەنەوە