لە عیراق هەنگاوەكان بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران و ئەوانەی تێوەگلاون لەبەهەدەردانی سەروەت و سامانی نیشتمانی و بابەتی سپیكردنەوەی پارە، خێراتر دەكرێت و رۆژ لە دوای رۆژ ئەو كەسانە دەستگیر دەكرێت كە چاویان لەسەرە و وەك بەشێك لە گەندەڵی ئیداری ناویان دەهێندرێت، دەستگیركردنی بریكاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عیراق و دەستگیركردنی پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدین و هاوكات دەستگیركردنی چەندین فەرمانبەرو بەڕێوەبەری تر بوونەتە دەستكەوتێكی گەورەو خاڵی گەورەی وەرچەرخان لە سیستمی حكومڕانی لەعیراقدا و داواشدەكرێت هەنگاوەكان خێراتر بكرێن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵكاران.