ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی سەنگەری دژ بەتیرۆرستانی داعش لە هەولێر كۆبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجامدا و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، كە تائێستا مامەڵەی شەهیدانە بۆشەهیدەكانیان نەكراوە و مووچەكانیان هەر لەسەر وەزارەتی ناوخۆ وەردەگرن لە كاتێدا پێویستە بەیاسای ژمارە 38 ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی شەهیدانەیان بۆ بكرایە، هاوكات باسیان لەوەشكرد، ماوەی ساڵێكە مووچەكانیان راگیراوە و بەڵێنیان پێدراوە مامەڵەی شەهیدانە بۆ شەهیدەكانیان بكرێت، بەڵام تائێستا هیچ هەنگاوێكیان بەو ئاراستەیە نەناوە.