سەرۆكی ئۆكرانیا: روسیا خۆی بۆ هێرشێكی بەرفراوان ئامادە دەكات

عیراق 11:32 AM - 2026/06/21

 سەرۆكی ئۆكرانیا هۆشداریدا لەوەی هێزەكانی روسیا خۆیان بۆ هێرشێكی بەرفراوان بۆ سەر وڵاتەكەی ئامادە دەكەن و داوای لەهاوڵاتییان كرد بە وریاییەوە مامەڵە بكەن.

رۆژی یەكشەممە، سەرۆكی ئۆكرانیا لە وتارێكی تەلەفزیۆنیدا وتی: لە چەند سەعاتی داهاتوودا، زۆر پێویستە، گرنگی بە زەنگی ئاگاداركردنەوەی هێرشە ئاسمانییەكان بدرێت، ئاماژەی بەوەشدا، رووسییەكان خۆیان بۆ هێرشێكی بەرفراوان ئامادە دەكەن، بۆیە تكایە ئاگاداری خۆتان بن. هۆشدارییەكانی زێلێنسكی لە كاتێكدایە كە لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەم دواییەی رووسیا لانیكەم شەش كەس لە ئۆكرانیا كوژراوە.

هەروەها لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی دووشەممەی رابردوو كرایە سەر ئۆكرانیا، 10 كەس كوژران، زیانێكی زۆریش بە كەنیسەی دێرینی 'پێچەرسك لاڤرا؛ گەیاند كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی هەزارو 501ی زایینی و هێمای میراتی رۆحی و كولتووری ئۆكرانیایە.

لە بەرامبەردا سەرۆكی ئۆكرانیا بەڵێنی دا كە سوپای وڵاتەكەی درێژە بە هەڵمەتی هێرشی مامناوەند و دوور مەودا دەدات كە بە پلەی یەكەم تیشك دەخاتە سەر بە ئامانجگرتنی كەرتی نەوت و وزەی روسیا.

لە بەشێكی تری وتارەكەیدا سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند سەركەوتنی هێرشێكی درۆنی بۆ سەر پاڵاوگەیەكی نەوت لە قوڵایی دوو هەزار كیلۆمەتری خاكی ڕوسیا ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد كە ئێستا خاوەنی درۆنێكن مەوداكەی دەگاتە سێ هەزار كیلۆمەتر؛ ئەو هەنگاوە وەك ستراتیژێكی نوێی كیێڤ دەبینرێت بۆ پەكخستنی سەرچاوە داراییەكانی سوپای روسیا.

سەرۆكی ئۆكرانیا لە وتارەكەیدا سوپاسی هێزەكانی وڵاتە كرد بۆ ئەو هێرشە و وتی، ئامانجیان لەم هێرشانە بڕینی سەرچاوە داراییەكانی شەڕی مۆسكۆیە لە رێگەی پەكخستنی كەرتی وزەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو