پشكنینی شوێنە ئەتۆمییەكانی ئێران ئامانجی واشنتۆنە لە خولی یەكەمی دانوستانەكانی سویسرا ،لە بەرامبەر ئازادكردنی شەش ملیار دۆلار .
ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووە،واشنتۆن دەیەوێت خولی یەكەمی دانوستان لەگەڵ تاران لە سویسرا كۆتایی پێبێت كە ئێران پشكنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان بانگهێشت بكات بۆ پشكنینی شوێنە ئەتۆمییەكانی كە لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیلەوە بۆردومان كراون.
ماڵپەڕەكە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار لە ناوچەكەدا نووسیویەتی: ئەمریكا دەیەوێت خولی یەكەمی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران كۆتایی پێبێت بەوەی، پشكنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان بانگهێشتی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی بكات كە لەلایەن ئەمریكا و ئیسرائیل بۆردومانكراون، دوای دواین سەردانی هاوشێوەی پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەو شوێنانە پێش ئەوەی شەڕەكە لە مانگی حوزەیرانی 2025دا رووبدات.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە،لە بەرامبەر ئەم كارەدا واشنتۆن ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ ئەوەی ئێران دەستی بە بەشێك لە پارە بلۆككراوەكان بگات،ئەمەش لە ئەكاونتێكی شەش ملیار دۆلاری لە قەتەر دەستپێدەكات،كە سەرچاوەكانی ئەكسیۆس روونیان كردووەتەوە ئێرانییەكان دەتوانن ئەو پارانە تەنیا بۆ كڕینی كەلوپەلی مرۆیی سوودی لێوەربگرن.
هەرچەندە گرژییەكانی سەر زەوی و پابەندبوونی لەرزۆك بە هێوركردنەوەی دۆخی ئیسرائیل و حزبوڵا هەڕەشەی دەركردنی دانوستانەكان لە هەر ساتێكدا دەكات، بەڵام جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدی لەوە كردووەتەوە،
ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوە سەركردایەتی هەوڵە چڕەكان دەكات بۆ كەمكردنەوەی پەرەسەندنەكان و دەستەبەركردنی ئاسایش و سەلامەتی ئیسرائیل و لوبنان.ئەم هەنگاوە دیبلۆماسییە چەند رۆژێك دوای ئەوە دێت كە ئێران و ئەمریكا یاداشتێكی لێكتێگەیشتنێكی دوورە دەستیان ئیمزاكردووە، كە تێیدا كۆتایی بە ململانێی سەربازی و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەكانی ئێران و گەڕاندنەوەی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز دیاری كراوە.