وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەك وەزارەت بڕیاریانداوە هاوشێوەی هەر خوێندكارێك ، خوێندكارانی كورتە باڵاو خاوەنپێداویستی تایبەت دەتوانن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم بخوێنن.
سەرۆكی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانیش دەڵێت، نەخوێندنی كورتەباڵاكان لە زانكۆ و پەیمانگاكان یەكێك بوو لە گرفتەكان ،بەڵام بە بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەو گرفتەش چارەسەر بوو.