بەوتەی دەسەڵاتدارانی ئێران، لە 28ی شوباتی ئەمساڵ و لەو كاتەی كە جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران هەڵگیرسا، دوورگەی خارگ، رووبەڕووی 548 هێرش بووەتەوە.
نەغدار حوسێن پوور، پارێزگاری خارك لە لێدوانێكدا كە رۆژنامەی "شەرق"ی ئێرانی گواستوویەتییەوە، رایگەیاندووە، دوورگەی خارگ بەهۆی گرنگییەكەیەوە وەك بەندەرێكی سەرەكیی نەوت كراوەتە ئامانج. ئاماژەی بەوەشكرد، لە كاتی جەنگەكەوە دوورگەكە زیاتر لە 548 جار هێریشی كراوەتە سەر، كە زۆرینەیان لە 17ی مانگی ئاداردا بوون كاتێك 50 جار كراوەتە ئامانج.
حوسێن پوور باسی لەوەش كردووە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا 6 كەشتیی نەفەرهەڵگری كردووەتە ئامانج، ئەمەش وەك هەوڵێك بۆ بڕینی پەیوەندیی نێوان دوورگەكە و خاكی ئێران.
ئەو لێپرسراوەی ئێران روونیكردووەتەوە، بەهۆی دەستوەردانی بەلەمە حكومییەكان و كەشتییەكانی راوەماسییەوە، هاتوچۆی دانیشتووانی دوورگەكە و كرێكاران پەكینەكەوتووە. ئەوەشی خستووەتە روو كە سەرەڕای هێرشەكان، زیاتر لە سەدا 90ی هەناردەی نەوتی ئێران لە رێگەی ئەو دوورگەیەوە ئەنجامدراوە.
لەم ئینفۆگرافیكەدا گرنگی ئەم دورگەیە بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، دەخەینەڕوو.