بە هۆی داخستنی گەشتە ئاسمانییەكانەوە حاجیانی عیراق بەڕێگەی وشكانیدا دەگەڕێنەوە

کوردستان 02:37 PM - 2026/06/08

دوای دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئێرانبۆسەر ئیسرائیل مەترسی زیاتری تێكچوونی دۆخەكە، گەستە ئاسمانییەكان لە عیراق بەتەواوی راگیران و ئەمەش گرفتی بۆ گەڕانەوەی حاجیانی عیراق لەوڵاتی سعودییە بۆ عیراق بەرێگەی ئاسمانی دروستكردووە.

كاروان ستونی، ووتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، نزیكەی دوو هەزار  حاجی بە ناچاری و لە رێگای پاسەوە دەگەڕێنەوە كەركووك و شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان.

ووتیشی هەزار و800 حاجی هەرێمی كوردستان بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانەوە لە سعودیە مابوونەوە، بەڵام لە چوارچێوەی پلانێكی بەپەلەدا، پرۆسەی گەڕانەوەیان بە وشكانی لە ئەمڕۆوە دەستی پێكردووە.

 ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەمڕۆە پرۆسەكە دەستی پێكردوە و چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەم هەفتەیە، سەرجەم حاجیانی هەرێم بگەنەوە وڵات.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ئەمساڵ بە گشتی پێنج هەزار و 136 هاووڵاتی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی خاكی سعودیەیان كردبوو، لەو ژمارەیەش سێ هەزار  و490 حاجی بە فڕۆكە و هەزار و 646 حاجی بە پاس گەشتیان كردبوو، بەڵام گۆڕانكاریی لە دۆخی ئاسمانی عیراقدا پلانی گەڕانەوەی بەشێكی زۆری گەشتە ئاسمانییەكانی گۆڕی بۆ وشكانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو