بەهۆی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە ،دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عیراق بڕیاریدا، بۆ ماوەی 72 سەعات ئاسمانی عیراق بە رووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكاندا دابخرێت، بڕیارەكە فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
جیهاد دیوان وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عیراق راگەیاند: بڕیاردراوە بۆ ماوەی 72 سەعات ئاسمانی عیراق بە رووی سەرجەم گەشتەكاندا دابخرێت. بە وتەی ئەو لێپرسراوە،بڕیاری داخستنی ئاسمانی عیراق، سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
پێشتر لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی ئەم ساڵ، عیراق زیاتر لە مانگێك ئاسمانی بە رووی گەشتە ئاسمانییەكاندا داخستبوو.
ئێستاش جارێكی تر بەهۆی سەرهەڵدانەوەی جەنگەوە لەپێناو پاراستنی سەرنشینان و گەشتیاران ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ ماوەی 72 سەعات دواخستووە ، پێشبینیشدەكریت ئەگەر دۆخەكە ئاسایی نەبێتەوە تا ئەو كاتە ماوەكەی درێژتربكەنەوە.