هێڵی ئاسمانی (ئەی جێت) گەشتەكانی بۆ سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

کوردستان 10:39 AM - 2026/06/04


هێڵێكی تری ئاسمانیی توركیا گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەستپێدەكاتەوە و جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی فراوانتر لەنێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ دروستدەبێت.
پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن هێڵی ئاسمانیی ئەی جێتەوە نێردراوە، گەشتەكانی ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ دەستپێدەكەنەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بڕیارە رۆژی 17ـی حوزەیرانی 2026، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانییەوە هەفتانە بە چوار گەشت لەنێوان ئیستانبوڵ-سلێمانی-ئیستانبوڵ كۆمپانیای ئەی جێت گەشتە ئاسمانییەكانی دەستپێبكاتەوە.
ڕۆژی 3ـی تشرینی دووەمی 2025، دوای دوو ساڵ و حەوت مانگ لە گەمارۆی ئاسمانی، یەكەمین فڕۆكەی هێڵی ئاسمانیی توركیا (توركیش ئێرلاین) لە سلێمانی نیشتەوە. لە یەكەم گەشتی توركیش ئەیەرلایندا، 105 سەرنشین هاتنە سلێمانی و 123 گەشتیاریش بەرەو ئیستانبوڵ بەڕێكەوتن، كە ئێستا ئەو هێڵەش هاوشێوەی ئەی جێت هەفتانە چوار گەشت ئەنجام دەدات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو