حەج و عومرەی هەرێم: پێنجشەممە یەكەم كاروانی حاجیان دەگەڕێتەوە

کوردستان 02:53 PM - 2026/05/29

تەواوی حاجیانی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی سعودیە سەلامەتن و رۆژی پێنجشەممەیش یەكەم كاروانی حاجیان دەگەڕێتەوە.

كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی 4ی حوزەیران یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان هەزار و 27 حاجییە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێنەوە. وتیشی، بەپێی ئەو خشتەیەی دیاریكراوە تاوەكو پێش 10ی حوزەیران سەرجەم حاجیانی هەرێم دەگەڕێنەوە. 

لەبارەی دۆخی تەندروستییان وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، هەموو حاجیانی هەرێمی كوردستان سەلامەتن و تا ئێستاش هیچ حاجییەك گیانی لەدەست نەداوە.
ئەمساڵ نزیكەی دوو ملیۆن كەس لە وڵاتی سعودیە فەریزەی حەج بەجێدەهێنن، لەو ژمارەیەش 5 هەزار و 120 یان هاووڵاتی هەرێمی كوردستانن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو