عیراق ریزبەندی شەشەمی گرتووە لە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریكا

عیراق 11:48 AM - 2026/05/18

عیراق ریزبەندی شەشەمی گرتووە لە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریكا  كارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، عیراق ریزبەندی شەشەمی گرتووە لە نێوان ئەو وڵاتانەی هەفتەی رابردوو، زۆرترین نەوتی خاویان هەناردەی ئەمریكا كردووە.

بەپێی ئەو داتایانەی كارگێڕی زانیاری وزەی ئەمریكا بڵاویكردووەتەوە، هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا هەفتەی رابردوو زیادیكردووە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر و گەیشتووەتە 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، بەپێی داتاكان،كەنەدا لە پلەی یەكەمی وڵاتانی هەناردەكار دێت بە چوار  ملیۆن و 76 هەزار بەرمیل لە رۆژێك دا، لە دوای ئەویش فەنزوێلا بە 588 هەزار بەرمیل، پاشان كۆڵۆمبیا بە 164 هەزار بەرمیل، و سعوودیە لە پلەی چوارەم بە 154 هەزار بەرمیل دێت.

لە ڕاپۆرتەكەدا بەرازیل لە پلەی پێنجەمدایە بە 109 هەزار بەرمیل، و عیراق بە پلەی شەشەم دێت بە 100 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و دواتر نێجیریا بە 87 هەزار بەرمیل، مەكسیك 71 هەزار بەرمیل و ئیكوادۆر 64 هەزار بەرمیل هاتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو