دامەزراوەیەكی دارایی بەریتانی هۆشداری دەدات كە بەردەوامیی داخستنی گەرووی هوورمز دەبێتە هۆی شۆكێكی گەورەی وزە و پێشبینی دەكات تا ساڵی 2027 نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بگاتە 150 دۆلار.
دامەزراوەی دارایی "كەپیتاڵ ئیكۆنۆمیكس"ـی بەریتانی دوو سیناریۆی بۆ قەیرانی وزە لە جیهاندا خستووەتەڕوو. لە سیناریۆی یەكەمدا، پێشبینی دەكرێت ئەگەر لێشاوی وزە لە گەرووی هوورمزەوە بەمزووانە دەستپێبكاتەوە، ئەوا نرخی نەوت قۆناغ بە قۆناغ ڕوو لە دابەزین دەكات و بازاڕ ئارام دەبێتەوە.
لە سیناریۆی دووەمی دامەزراوەكەدا هاتووە، ئەگەر داخستنی گەرووەكە بەردەوام بێت، مەزەندە دەكرێت تا ساڵی 2027 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بگاتە نزیكەی 150 دۆلار. ئەم بەرزبوونەوەیەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێوەرەكانی هەڵاوسان لە نیوەی دووەمی ئەو ساڵەدا بە تێكڕا بە ڕێژەی 2.5% بەرزببنەوە، كە ئەمەش كاریگەریی نەرێنیی گەورەی لەسەر ئابووریی جیهان دەبێت.