عەلی زەیدی: بە هەموو توانامانەوە كار دەكەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی

کوردستان 02:38 PM - 2026/05/16

 عەلی فالح زەیدی دوای دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، وتارێكی پێشكەش كردو  وتی، بە هەموو توانامانەوە كار دەكەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەمڕۆ مەراسیمی دەستبەكاربوونی عەلی زەیدی لە بەغداد بەڕێوەچوو. مەراسیمەكە بە تەقاندنی چەند تۆپێكی ئاهەنگگێڕان دەستیپێكرد و لە كاتی گەیشتنی زەیدی بۆ باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە لایەن پاسەوانی شەرەفەوە پێشوازی لێكرا.محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق، لە ناو تەلاری ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە عەلی زەیدی كرد. تێیدا مەراسیمی تەسلیمكردنی پۆستی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدرا.

دواتر  زەیدی  وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق یەكەم وتاری خۆی پێشكەش كردو رایگەیاند، بە هەموو توانامانەوە كار دەكەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەم حكومەتە حكومەتێكی دادپەروەر و یەكسان دەبێت،  وتیشی، پەرە بە كەرتی ئابووری و پەروەردە و تەندروستی دەدەن و كار دەكەن بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاری بۆ گەلی عیراق، چونكە  عیراقییەكان شایستەی ژیانێكی باشترن، عەلی زەیدی  بەڵێنی پاراستنی سەقامگیری  و ئارامی وڵاتی بە گەلانی عیراق دا و رایگەیاند، رێز لە گشت پێكهاتە و ئاینەكان دەگرن‌و كار بۆ ئازادی‌و ئاسایش دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو