هەناردەكردنی غازی بەسڕە دەستیپێكردەوە

عیراق 09:26 AM - 2026/05/13

عیراق هەوڵەكانی بۆ ئاساییكردنەوەی كەرتی وزە و دابینكردنی داهات خێرا دەكات، دوای وەستانی بەهۆی گرژییە سەربازییەكانەوە، یەكەم باری گەورەی كۆندێسێت لە بەسڕەوە رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق، كۆمپانیای غازی بەسڕە دەستیكردووەتەوە بە هەناردەكردنی بەرهەمی كۆندێسێت. عیزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری غازیش دەڵێت، كۆمپانیاكە توانیویەتی بەسەر بەربەستەكاندا زاڵ بێت و بڕی 50 هەزار مەتر سێجا كۆندێسێت لە ڕێگەی كەشتیی داكۆشەوە هەناردە بكات و پڕۆسەكە بەپێی مەرجەكانی گرێبەست و ستانداردە تەكنیكی و بازرگانییەكان ئەنجام دراوە.

پڕۆسەی هەناردەكردنی كۆندێسێت  كە بریتییە لەپاڵاوتن و كۆگاكردن و گواستنەوە دواتر فرۆشتن، لەماوەی جەنگی ئێراندا بەتەواوەتی پەكیكەوتبوو، عیراق بەهۆی ئەو ململانێیە سەربازییەوە زیانی زۆری بەركەوت و ئاستەنگی گەورە بۆ هەناردەكردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكانی دروستبوو. ئەم پەككەوتنە كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووریی وڵات هەبووە، بەو پێیەی داهاتی نەوت 88%ـی بودجەی گشتیی عیراق پێكدەهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو