دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستگیركردنی رۆژنامەنووسێك لەشاری سلێمانی بەناوی (سەیران هاوژین)، كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بەدواداچوونی بۆ كەیسی ئەو رۆژنامەنووسە كرد، و سەردانی رۆژنامەنووسەكەی لە زیندان كرد، دوای بەدواداچوون دەركەوت ئەو رۆژنامەنووسە لەسەر كەیسی رۆژنامەنووسی دەستگیرنەكراوە و بابەتی دەستگیركردنەكەی پرسێكی ترە، كاروان ئەنوەر ئەوەی بۆ گەلی كوردستان پشتڕاستكردەوە، كە رۆژنامەنووسەكە لەزاری خۆیەوە پێی راگەیاندوون بابەتی دەستگیركردنی پەیوەندی بەكاری رۆژنامەنووسییەوە نییە.