جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

کوردستان 05:22 PM - 2026/05/11

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٥/١١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بەپێی دەستوور لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، تاوتوێکران.

بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاسی لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانی توركياى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارييه‌ى کە لە بەرانبەر پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستانی دەبەخشن بە تایبەت پەرەپێدانی پڕۆسەی پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی، هەر لەمبارەیەوە ستایشی تایبەتی رۆڵی بەڕێز کونسوڵی گشتیی تورکیای لە هەرێمی کوردستان و تیمەکەی کرد. هەروەها جەختی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە، بە تایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو