پەرستارانی سلێمانی ئیمزاكۆدەكەنەوەو داوای دامەزراندن دەكەن

کوردستان 02:45 PM - 2026/05/12

چەندین ساڵە حكومەتی كار بەڕێكەری هەرێم بەبڕیارێك دامەزراندنی راگرتووە، هەزاران پەرستاری دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لەماڵەوەن و چاوەڕوانی دامەزراندنن، بەڵام ئەوە زۆرتری ئەوانی نیگەرانكردووە: بەردەوامی دامەزراندنی دەرچوانە لەهەولێر و دهۆك، چەند رۆژی رابردووش بڵاوبوونەوەی نوسراوی رەسمی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك پەرستاری دەرچووی زانكۆكیەكی ئەهلی لەدهۆك هێندەی تر پەرستارانی نیگەرانكردووە، ئەوان دەڵێن: حكومەتی هەرێم موڵكی هەموو هاووڵاتیانە و نابێت جیاكاری بكات.

هەر لەچوارچێوەی ئەو ناڕەزایەتیانە و لە رۆژی جیهانی پەرستاراندا،  پەرستارانی سلێمانی و هەرێمی كوردستان  كۆبوونەویەكی ناڕەزایەتییان ئەنجامداو لە كۆبوونەوەكدا ئیمزایان كۆكردەوەو داوایان لە حكومەت و بەتایبەتی وەزیری تەندروستیكرد كە دەرچوانی ئەو بەشە كە ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە بەشێوەی خۆبەخشانە لەنەخۆشخانەكاندا كاردەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو