پەرستاران گرنگترین توێژ لەجیهانداو فەرامۆشكراوترین توێژ لەهەرێمی كوردستان

کوردستان 10:49 AM - 2026/05/12

12ـی ئایاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهاینی پەرستاران دیاریكراوە، لەو ڕۆژەدا ڕێز لە پەرستاران دەگیرێت لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی پێشكەشی كۆمەڵگەی دەكەن.
ئەمڕۆ كە12ـی ئایارە، لە سەرانسەری جیهان ڕێز لە پەرستاران دەگیرێت ،ئەو یادەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجوومەنی جیهانیی پەرستاران كە لە ساڵی 1956دا، رۆژی12ی ئایاری وەك رۆژی جیهانیی پەرستاران دەستنیشان كردووە.
وڵاتانی جیهان لەم ڕۆژەداو بەبۆنەی ئەم یادەوە مەراسیم و رێزلێنانی تایبەت بۆ ئەم توێژەی كۆمەڵگە ئەنجام دەدەن و هەوڵ و كارو ماندوبوونەكانیان بەرز دەنرخێنن، چونكە لە گەڵ كار و خزمەتی پزیشكەكاندا، هەوڵ و خزمەتەكانی پەرستاران بە بەشێكی گەورە لە بەرەوپێشچوون وبەردەوامییەكانی كەرتی تەندروستی دادەنێن.
لە هەرێمی كوردستان سەڕەرای ئەوەی بەشێكی زۆر لە دەرچوانی ئەم بەشە بەشێوەی خۆبەخش لە ناو دامەزراوە و نەخۆشخانە و بنكەكانی تەندروستیدا خزمەت دەكەن، بەڵام حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار هیچ ئاوڕێكی جدی لەم توێژە نەداوەتەوە وتائێستاش سەرەرای پێویستییەكان بەڵام هیچ دەرفەتێكی دامەزراندنیان بۆ نەڕەخسێندراوە، ئەمەش نیگەرانی زۆری لەلای پەرستاران لەهەرێمی كوردستان دروستكردووە، یەكێكی تر لە نیگەرانیەكان لەلای پەرستارانی خۆبەخش بەتایبەت لەهەرێمی كوردستان هەستكردنە بەوجیاوازیانەی حكومەتی كار بەڕێكەری هەرێمی كوردستان دەیكات لەگەڵ پارێزگا وناوچە جیاوازەكاندا،بەنمونە  ماوەیەك لەمەوبەر بەبڕیاری تایبەتی  وەزیری تەندروستی ژمارەیەك پەرستار و پزیشكی 
دەرچووی زانكۆیەكی كەرتی تایبەت لە پارێزگای دهۆك دامەزرێندران لەكاتێكدا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا لەشكرێك لە پەرستاری خۆبەخش كە ساڵانێكی زۆرە بەبێ بەرامبەرخزمەت دەكەن، لەچاوەڕوانی دامەزراندندان، بەڵام هیچ كاتێك حكومەت بۆی گرنگ نەبووە كە ڕەنگە دانەمەزراندنی پەرستارانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەكانی سلێمانیدا بەنمونە دەبێتە هۆی پەككەوتنی كەرتی تەندروستی كە دواجار هاووڵاتیان زیانمەند دەبن لێی. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو