ئیمزا لەسەر پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە كرا

کوردستان 03:48 PM - 2026/05/11

دوای تەواوكردنی رێكارەكانی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی وەزارتی پێشمەرگە لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئیمزای لەسەر پلە بەرزكردنەوەكەی دوو هەزار و 364 ئەفسەری وەزارەتەكە كرد.

 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە :بە خۆشحاڵییەكی زۆرەوە، خشتەكانی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرە قارەمانەكانی وەزارەتی پێشمەرگە رادەگەیەنن، لە سەرەتای دەستبەكاربوونیانەوە  وەك تیمێكی یەكگرتوو هەوڵێكی زۆریان داوە تا ئەم پرۆسەیە لە كات و ساتی یاسایی خۆیدا جێگیر بكەن. وەزیری پێشمەرگە دەشڵێت: دڵنیایی بە ئەو ئەفسەرانە دەدەین، كە ناویان لە خشتەكانی تردایە، بە زووترین كات شایستەی پلەبەرزكردنەوەكانیان دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە .
 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو