خوێندكارانی پۆلی 12 داوادەكەن پڕۆگرامەكانی خوێندنیان بۆ كەمبكرێتەوە دوای ئەوەی زیاتر لە 40 رۆژ دەرگاكانی خوێندن بە رووی خوێندكاراندا داخرا و تەنها ماوەی 10 رۆژ بۆ قەرەبوكردنەوەی ئەو 40 رۆژە بۆ خوێندكارانی پۆلی 12 زیادكرا،ئەمەش نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو خوێندكاران لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی و پەروەردەی قەزای كەلار كۆبونەوەیەكی نارەزایەتییان ئەنجامداو داوایانكرد پرۆگرامەكانی خوێندنی ئەمساڵیان بۆ كەمبكرێتەوەو كاتی تاقیكردنەوەكانی وزاریش دوابخرێت.