دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ كوژانەوەی كشتی كارەبای نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان روویدا.
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەروونكردنەوەیەكدا دەڵێت: هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە تۆڕەكانی پاڵەپەستۆی بەرز، گرفتی كوژانەوەی گشتی ڕوویداوە.
هاوكات ئاماژەی بەوەشداوە و كە ئێستا تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكەن و بەم نزیكانە گرفتەكە چارەسەر دەكرێت.
لەدوای سەر هەڵدانی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لەكێڵگەی غازی كۆرمۆر لەسنووری چەمچەماڵ پێدانی سەعاتەكانی كارەبای نیشتمانی لەهەرێمی كوردستان كەمكراوەتەوە، ئەوەش حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناچاركردووە لە شوێنانەی بەناو كارەبای نیشتمانی 24 سەعاتیان هەیە كار بەمۆلیدە ئەهلیەكان بكاتەوە.