قوباد تاڵەبانی: بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی تاوانی جەنگە

کوردستان 01:57 PM - 2026/04/07

 قوباد تاڵەبانی هێرشە درۆنییەكەی سەر گوندی زەرگەزەوی سنووری ناحیەی دارەشەكرانی هەولێر بە تووندی شەرمەزار دەكات، كە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەر لە ناو ماڵەكەی خۆیاندا.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی كوردستان لەبارەی شەهیدبوونی دوو هاوسەرەكەی سنووری هەولێر پەیامی هاوخەمیی هەیە و دەڵێت، بە ئامانجگرتنی هاووڵاتیانی مەدەنی تاوانی جەنگە و زۆر بە توندی شەرمەزاری دەكەین. دەشڵێت، لە دڵەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری هەردوو شەهیدەكەی شەوی رابردووی گوندی زەرگەزەویی سەر بە پارێزگای هەولێر دەكەین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو