داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 14ملیار دینار بووە

کوردستان 10:59 AM - 2026/04/03

داهاتی نانەوتی  یەك هەفتەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ،لە رۆژانی  28 ی ئادار تا سێی نیسان 2026  ، بڕی 14ملیار و 666ملیۆن دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ،داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 14  ملیار و 666 ملیۆن و 997 هەزار و 378 دینار بووە ، بەجۆرێك كە سەدا 98 ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و سەدا دووی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و مقاسەش سفرە .
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو