تەیف سامی: بۆ پێدانی مووچە فەرمانگەكانی ژمێریاری و بانكەكان بەردەوام دەبن لە كاركردن

کوردستان 01:27 PM - 2026/04/01

ئەو پشووەی كە سەرۆكوەزیرانی عیراق بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی وڵاتەكە بۆ مۆندیاڵ رایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عیراق ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بڕیاری دا، بە بۆنەی سەركەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق بۆ جامی جیهانیی 2026، ئەمڕۆ و سبەینێ بكرێتە پشووی رەسمی .
بەڵام تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند، داوایان لە فەرمانگەكانی ژمێریاری و بانكەكان كردووە  دەوام بكەن بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی خەرجكردنی مووچەی مانگی ئادار و پشووەكە وەزارەتی دارایی عیراق ناگرێتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە عیراق دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار و هەرێمی كوردستانیش چاوەڕی دەكات هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو