سیستمی گومرگی عیراق لە ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ دەكرێت

کوردستان 12:17 PM - 2026/04/01

 بڕیارە لە رۆژی هەینییەوە هاوشێوەی دەروازەكانی تری عیراق، سیستەمی داتای گومرگی پێشوەختە، بۆ هاوردەكردنی خۆراك و دەرمان لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی سەباحی عیراقی بڵاویكردەوە لە ڕێكەوتی سێی نیسانی 2026 ەوە  سیستەمی داتای گومرگی پێشوەختە، بۆ هاوردەكردنی خۆراك و دەرمان لە دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە ، ئەم هەنگاوەش وەك ئاماژەیەكی ئەرێنی بۆ هەماهەنگیی نێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم دەبینرێت لە دوای چەندین ساڵ ناكۆكی لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازەكان.

جێبەجێكردنی ئەم سیستمە دەرفەت بۆ هاوردەكاران دەڕەخسێنێت دراوی بیانی بە نرخی رەسمی  دەستبخەن و چاودێریی توندتر بخەنە سەر جوڵەی ئەو شمەك و كاڵایانەی دێنە ناو وڵاتەوە، هەروەها دەبێتە هۆی خێراكردنی مامەڵەكان و كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە دەروازە سنوورییەكاندا و دڵنیایی دەدات لە كۆكردنەوەی رەسمی گومرگی بۆ گەنجینەی دەوڵەت.

هاوكات لەگەڵ ئەم پێشهاتەدا دەروازەی سنووریی وەلید لەگەڵ سوریا دوای چەندین ساڵ لە داخرانی كرایەوە و یەكەمین كاروانی تانكەرە نەوتەكان لێیەوە تێپەڕین كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ دەستپێكردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و سوریا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو