بەهۆی زۆری بارانبارین و كاریگەرییەكانیەوە دڵنیایی دەدرێت كە ئەمساڵ بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان جگە لەبەنداوی گۆمەسپان و دوكان سەرجەمیان سەر رێژبن.
جا لەسەر ئەم بابەتە ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمساڵ پێشبینی دەكرێت سەرجەم بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان كە ژمارەیان 25 بەنداوە سەرڕێژببن.
وتیشی، بەنداوەكانی دەربەندیخان و دهۆك سەرڕێژبوونیان مسۆگەرە، سەبارەت بە بەنداوی دوكانیش، دەڵێت، پلانەكە ئەوەیە كە زۆرترین بڕی ئاوی تێدا كۆگا بكرێت بۆ سوودوەرگرتن لە وەرزەكانی دیكە.
تەئكیدی لەوەشكردەوە، بەنداوی گۆمەسپان بەهۆی گەورەیی و قۆناغی گلدانەوەی بۆ ئەمساڵ ناگاتە ئاستی سەر رێژبوون.
لە ماوەی ڕابردوودا دوو شەپۆلی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە شەپۆلی یەكەم لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بووە و شەپۆلی دووەمیش كە لافاوی لێكەوتەوە، كاریگەریی گەورەی هەبووە لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی ئاوی سەرجەم بەنداوەكان.