داهاتی نانەوتیی یەك هەفتەی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین نزیكەی 320 ملیۆن دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڵاویكردەوە، داهاتی یەك هەفتە، بەدیاریكراوی لە رۆژی 21ـی ئاداری ئەمساڵ تاوەكو 27 ـی ئاداری ئەمساڵ، بڕی 319 ملیۆن و 475 هەزار و 600 دیناری عیراقی بووە.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، 100%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە.
رۆژی 15ـی كانوونی یەكەمی ساڵی 2022، بە درووشمی بەسیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كردنەوەی ماڵپەڕی شەفافییەتی راگەیاند. رۆژانە و هەفتانە ئەو داهاتانەی تێدا بڵاودەكرێتەوە كە نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە كۆدەكرێنەوە. نووسینگەی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی ماڵپەڕەكە دەكات.