تەقینەوەیەكی بەهێز و ئاگركەوتنەوەیەكی گەورە لە پاڵاوگەی نەوتی ڤالێرۆ لە شاری پۆرت ئارسەری ویلایەتی تێكساس روویدا، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتوانی ناوچەكە.
پۆلیسی ناوچەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاگاداری دانیشتوانی بەشی رۆژئاوای شاری پۆرت ئارسەری كردووە لە ناوماڵ و پەناگەكانیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو تەقینەوە و ئەو دوكەڵە چڕەی لە كارگەی ڤالێرۆوە سەرچاوەی گرتووە.
هاوكات میدیا ناوخۆییەكانی ئەمریكا، بە پشتبەستن بە لێدوانی دەسەڵاتدارانی ناوچەكە رایانگەیاندووە، تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.
پاڵاوگەی نەوتی تەكساس ڕۆژانە نزیكەی 435 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و دەگوازرێتەوە.