بارەگایەكی تری حەشدی شەعبی لە ئەنبار بۆردوومان كرا و 10 چەكدار كوژران

عیراق 12:03 PM - 2026/03/24

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریكا - ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، عیراق رووبەڕووی چەندین هێرشی درۆنی و بۆردوومانی فڕۆكەی جەنگی بووەتەوە، دیارترینیان هێرش بۆسەر بارەگا و بنكەی هێزەكانی ئەمریكا و بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی هێرشەكانیش تاوەكو ئێستا بەدەوامن.

جارێكی تر و لەوچوارچێوەیەدا بارەگایەكی فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە ئەنبار كرایە ئامانج و لە هێرشەدا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنباری حەشدی شەعبی لە پارێزگاكە و 10 چەكدار كوژران جگە لە برینداربوونی چەندین چەكداری تر.

سەرچاوە ئەمنی و تەندروستییەكان بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند، لە ئەنجامی بۆردوومانی بارەگایەكی هێزەكانی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عیراق، لانیكەم 10 چەكدار كوژراون و 30 چەكداری تریش برینداربوون.

لە راگەیەندراوێكدا هێزەكانی حەشدی شەعبی ئاشكرایدەكات، لە هێرشەكەدا سەعد ئەلبعێجی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنباری هێزەكانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك لە هاوەڵەكانی كوژراون.

حەشدی شەعبی ئەمریكا بە ئەنجامدەری هێرشەكە تۆمەتبار دەكات و دەڵێت، "هێرشێكی ئاسمانی ئەمریكا بارەگایەكی فەرماندەیی كردە ئامانج لە كاتێكدا كە ئەركی نیشتمانیی خۆی جێبەجێ دەكرد". سەرچاوەكان ئاماژە بەوەدەكەن، هێرشەكە لەكاتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنیدا بووە كە ژمارەیەك فەرماندەی باڵا ئامادەی بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو