بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری نێوان سۆران و خەلیفان کرایە ئامانج و بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ڕێگەی شەش مووشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگای فیرقەی حەوتی هێزەکانی هەشتا لە ناوچەی سپیلک لە سنووری شارۆچکەی خەلیفان، بەهۆیەوە شەش پێشمەرگە شەهیدبوون و زیاتر لە 40 پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.
ئەم پەرەسەندنە ئەمنییە لە کاتێکدایە کە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی و موشەکی دەبنەوە، بەڵام ئەم هێرشەی ئەمڕۆ بۆ سەر بارەگایەکی فەرمیی هێزی پێشمەرگە، زیانێکی گیانیی زۆری لێکەوتووەتەوە.