قوباد تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان پێویستی بە یەكڕیزییە

کوردستان 03:03 PM - 2026/03/24

قوباد تاڵەبانی تەئكید لە بێلایەنی هەرێمی كوردستان لەم دۆخەدا دەكاتەوە كە ناوچەكەی تێكەوتووە و و دەشڵێت: هەرێم پێویستی بە یەكڕیزییە.   

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆردوومانی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سۆران بۆ رۆژنامەنووسان دوا وتی: سەرەخۆشی خۆمان دەگەیەنینە كەسوكاری ئەو پێشمەرگانەی شەهید بوون  و ئیدانە ئەو هێرشە نایاساییە دەكەین كە كراوەتەسەر پێشمەرگە.

وتیشی: ئێمە لەسەرەتای جەنگەوە و وتومانە، وەك هەرێمی كوردستان بەشێك نین لەم جەنگە و هەوڵەكانیشمان لەپێناو هێوركردنەوەی دۆخەكە و دوورخستنەوەی زیانەكان لە هەرێم خستووەتەگەڕ.

تەئكیدی لەوەشكردەوە هەرێمی كوردستان لەم دۆخەدا بێلایەن بووە و بەبێلایەنیش دەمێنێتەوە. تەئكیدی لەوەشكردەوە، هەرێم پێویستی بە یەكڕیزییە.   

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكرد، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ بەردەوامن، وتیشی، ئەم جەنگە كاریگەری نەرێنێ لەسەر ئابووری عیراق و هەرێم هەبووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو