كەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبێت و لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و لە هەندێکی تریش نمەباران و هەورەتریشقە دەبێت

کوردستان 11:28 AM - 2026/03/24


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەکات، ئاسمانی هەرێم بە تەواوی هەور دەبێت پێشبینی دەکرێت پێشنیوەڕۆ بارانبارین لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان دەست پێبکات ، پاشان لە دوای نێوەڕۆ و ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە

هەروەها دەشڵێت، سبەی چوارشەممە کەشوهەوا بە باراناوی دەمێنێتەوە. لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە و لە هەندێکی تریش نمەباران و هەورەترێشقە دەبێت

كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی پێنجشەممە، ئەگەری بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات هەیە.

پلەکانی گەرما (2-4) پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو