دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی دوو ڕۆژ ڕادەگەیەنێت
ئاماری رۆژی سێشەمە ٢٠٢٦/٣/١٧
(٣) هێرشی درۆنی و (٢) هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی (٧٠)
لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.
(٢) هێرشی درۆنی کاتژمێر ٣:٥٠ خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سوكی بریندار بوون له كاتی جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا.
ئاماری ڕۆژی چوارشەمە ٢٠٢٦/٣/١٨
(٢) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی (٧٠)
(١) هێرشی درۆنی کاتژمێر دووی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە و لەدوای کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دوا نیوەڕۆ تا ئێستا (٦) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.