ئێوارەی ئەمڕۆ ڕیازی پایتەختی سعودیە میوانداری كۆبوونەوەی وەزاری ڕاوێژكاری وەزیرانی دەرەوەی كۆمەڵێك وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی دەكاتـ بە ئامانجی ڕاوێژكاری و هەماهەنگی زیاتر سەبارەت بە رێگاكانی پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە لە ڕیازی پایتەخت، كۆبوونەوەیەكی وەزاری بۆ وەزیرانی دەرەوەی كۆمەڵێك وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی بە ئامانجی ڕاوێژكاری و هەماهەنگی زیاتر سەبارەت بە رێگاكانی پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بەرێوەدەچێت.
ئەم دیدارە لەكاتێكدایە كە هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان خێراتر دەبن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی كاردانەوەی بەردەوامی پەرەسەندن لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ٢٨ی شوباتەوە، لە كاتێكدا ئێران بەردەوامەوەڵامدانەوەی هێرشەكان و ئاراستەكردنی مووشەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوان بۆ سەر ژمارەیەك وڵاتی ناوچەكە.
لە 11ی ئاداردا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان بڕیارنامەیەكی پەسەندكرد كە بەتوندترین شێوە هێرشەكانی ئێرانی ئیدانەكردو بە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان و هەڕەشەیەكی جددی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی زانی.
ئەم بڕیارنامەیە كە لەلایەن 136 وڵاتەوە پاڵپشتی كرابوو، بەپێی مادەی 51 ی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان، مافی وڵاتانی زیانلێكەوتوو بۆ بەرگریكردن لەخۆیان، بەتاك یان بەكۆمەڵ، دووپاتكراوەتەوە، هاوكات داواكراوە كە تاران دەستبەجێ هەموو هێرشەكانی رابگرێت.