لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە تا ئێستا 15 كەس لە ئیسرائیل كوژراون و نزیكەی چوار هەزار كەسیش برینداربوون.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ،لە 24 سەعاتی رابردوودا نەخۆشخانەكان 192 برینداری نوێیان وەرگرتووە.حاڵەتەكانیان بەم شێوەیە دابەشكران:چوار حاڵەتی مامناوەند، 177 حاڵەتی سووك، و یەك حاڵەتی سەخت ، هەروەها ژن و پیاوێكی بەتەمەنیش بەهۆی مووشەكەوە كوژراون، بەمەش ژمارەی كوژراوانی جەنگی 19 رۆژەی ئێران بۆ 15 كەس بەرزبۆتەوە،
وەزارەتەكە ئەوەشی خستۆتەڕووو،كۆی گشتی ئەو كەسانەی لە هێرشەكاندا برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان گەیشتووەتە سێ هەزار و 727 بریندار و ئێستاش 73 كەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە ، لەو ژمارەیەش 7 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.