غازی ماڵان گران نەبووە و نرخەكەی وەك خۆی ماوەتەوە

کوردستان 09:10 PM - 2026/03/08

ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی گرانبوونی نرخی غازی ماڵان بڵاوبووەتەوە و گوایە نرخی هەر بتڵێك گەیشتووەتە نزیكەی 20 هەزار دینار ، بۆ ئەم مەبەستەش گەلی كوردستان بەدواداچوونی بۆ ئەم هەواڵە كردووە و لێدوانی لە كۆچەر تاهیر، نوێنەری كارگەكانی غازی سلێمانی وەرگرتوەوە و ئەویش دڵنیایداوە لەوەی، كارگەكان غازی پێویستیان تێدایەو پێویست ناكات هاووڵاتییان لە دڵەراوكێ دابن و ترسیان لە كەمی غاز و گران بوونی هەبێت.

راشیگەیاندووە، ئێستا نرخەكەی تەنها لە بەنزینخانەكاندا گران بووە بەڵام لە كارگەكاندا بە هەمان میكانیزم و نرخی پێشتر غاز دەگاتە دەستی هاووڵاتییان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو