بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دەرچوو

کوردستان 01:22 PM - 2026/03/05


بەپێ زانیارییەكانی گەلی كوردستان، وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە و نوسراوی بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی كردووە، تاوەكو بڕی پارەی مووچە بخاتەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی‌و ئابووری هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، ئەگەر بێت و ئەمڕۆ پارەكە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوا لە چەند سەعاتی داهاتوودا لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە‌و پێشبینی دەكرێت لە سبەینێ یان ڕۆژی شەممەوە دەست بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت، بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ پارە نەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم، دابەشكردنی مووچە دەكەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.                            

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو