لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان نرخی گۆشتی سور بەرزبووەتەوە

کوردستان 03:20 PM - 2026/02/24

گۆشتی سوور یەكێكە لەو خۆراكانەی لەم مانگەدا لە عیراق و هەرێمی كوردستان نرخەكەی گرانبووە، نرخی یەك كیلۆ گۆشتی  بەرخ لە 22 هەزار دینارەوە بۆ 24 هەزار دینار بەرزبووەتەوە، بەشێوەیەكی گشتیش نرخی سەرجەم جۆرەكانی گۆشتی سوور وەك گۆشتی گوێرەكە و كاوڕ و گا بۆ هەر كیلۆیەك لانیكەم دوو هەزار دیناری چووەتە سەر،  لەم مانگی رەمەزانەدا تاڕادەیەك ئەمە بارگرانیە بۆ هاووڵاتیان بەتایبەتی ئەوانەی بژێوییان خراپە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو