بۆرییەكی غاز لە ناوچەی باجوان لە سنوری كەركوك تەقییەوە

کوردستان 10:32 AM - 2026/02/21

  بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆرییەكی غاز لەناوچەی باجوان لە سنوری كەركوك تەقییەوە و دوای چەند سەعاتێك لەلایەن بەرگری شارستانییەوە كۆنترۆڵكرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور، سەعات 3‌و 20 دەقیقەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیك وێستگەی پاڵەپەستۆی غاز (AB2) لە ناوچەی باجوان سەر بە پارێزگای كەركوك تەقینەوەیەك روویدا، ڕووداوەكەش لە ئەنجامی دزەكردنی غاز لە سیستەمی پێوەرەكەوە ڕوویداوە، لەدوای ڕووداوەكەش دەستبەجێ تیمەكانی سەلامەتی و ئاگركوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەكە‌و توانیان لە سەعات پێنجی بەرەبەیاندا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی و برینداربوون هەبێت. 

كۆمپانیای نەوتی باكوور هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە، ئێستا سەرجەم دامەزراوەكانی بەپێی رێكارە ستانداردەكانی سەلامەتی پیشەسازی كاردەكەن، تەئكیدیش لەسەر پابەندبوونی تەواوی خۆی كردەوە بە گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێكی پێویست بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی كرێكاران و شوێنەكە.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو