کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عزەت دووری كوژراوەو حزبی روخاوی بەعسیش رەتیدەكاتەوە

.

08:08 PM - 17/04/2015

پارێزگاری سەڵاحەدین كوشتنی عزەت دووری سەركردەی حزبی بەعسی روخاوی راگەیاند و هەواڵەكەش لەلایەن حزبی بەعسی رووخاوەوە رەتكرایەوە.
رائید جبوری پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند: عزەت دووری جێگری سەدام حسێن سەرۆكی لەناوچوی رژێمی رووخاوی بەعس لەهەڵمەتێكدا لەناوچەی حەمرین كوژراوە، وێنەیەكی دووریشی لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵەكەدا بڵاوكردەوە.
دوای بڵاوكردنەوەی هەواڵی كوژرانی عزەت دووری، حزبی بەعسی روخاو رەتیكردەوە دووری كوژرا بێت.
عزەت دووری لەساڵی 1942لەدایكبووە، لەسەردەمی رژێمی روخاوی بەعسدا جێگری سەدام حسێن سەرۆكی لەناوچوی رژێمی بەعس بووە، لەكاتی پرۆسەی ئازادی عیراق لەساڵی 2003 یەكێك بوو لەداواكراوانی حزبی بەعس كە ئەمریكا‌و هاوپەیمانەكانی لە ناو لیستی داواكراواندا لەڕیزی پێشەوە ناویان هێنابوو.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە