کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

.

10:29 AM - 26/04/2024

 

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی بەخۆوە بینی و بۆ هەر بەرمیلێك لە نەوت نزیكەی دۆلارێك چووە سەر نرخەكەی .

 

بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی جیهان ، بۆ ئەمڕۆ هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 89 دۆلارو 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت ، بەمەش بەراورد بەدوێنی نزیكەی یەك دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی .

 

هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 83 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت بەمەش نرخەكەی بەرورد بەدوێنی پێنجشەممە بەرز بووەتەوە .

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە