کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەسفیە بەنی وەیس سەردانی ئەو پێشمەرگەیەی كرد كە توانی داستانێكی مەزن تۆمار بكات

.

09:52 PM - 07/10/2015

ئەندامێكی سەركردایەتی ی.ن.ك سەردانی ئەو پێشمەرگەیە دەكات كە لە رۆژئاوای كەركوك داستانێكی مەزنی تۆماركرد. وەسفیە بەنی وەیس ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەكتەبی شەهیدانی ی.ن.ك سەردانی عەلی عوسمانی كرد لە سەیدسادق، كە وەك پێشمەرگەیەكی قارەمان لە هەفتەی رابردوودا لە رۆژئاوای كەركوك بۆ ماوەی 5 كاتژمێر توانی شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش كات و گیانی پێشمەرگەیەكی بریندار و تەرمی شەهیدێك بپارێزێت تا ئەو كاتەی هێزەكانی پێشمەرگە گەیشتنە فریایان و چەكدارانی داعشیان تێكشكان. وەك رێز و وەفایەكیش وەسفیە بەنی وەیس خەڵاتی ی.ن.ك بەخشییە ئەو پێشمەرگە قارەمانە و دواتر بنەماڵەی شەهیدانیشی بەسەر كردەوە.

d3iBxzHbsxE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە