کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئوسترالیا چارەسەرێكی بۆ كۆرۆنا ئاشكراكرد كە لە دوو رۆژدا ڤایرۆسەكە لەناودەبات

.

01:33 PM - 04/04/2020



زانایانی شاری میلبۆرن لە ئوسترالیا بەدەستهێنانی چارەسەرێكیان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرد و پێشبینی دەكەن لە ماوەی 48 سەعاتدا ڤایرۆسەكە بكوژێت , چارەسەرەكە پێی دەوترێت (ئایڤەرمێكتین ) كە پێشتر ئەم چارەسەرە هەبووە، بەڵام زاناكانی سەربە زانكۆی مۆناش لە ولایەتی ڤیكتۆریا دوای توێژینەوەی زیاترلە سەری گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە دەرمانەكە دەتوانێت ڤایرۆسی كۆرۆناش بكوژێت.
دەرمانی ئایڤەرمێكتین لەسەر ئاستی جیهان و بواری تەندروستی رێگەپێدراوە و بەشێوەیەكی بەربڵاو بەكاردەهێنرێت، ئەوەش زاناكانی ئوسترالیا كردوویانە ئەوەیە كە بڕێكی زیاتر لەو دەرمانەیان داوە بە تووشبووانی كۆرۆنا و تێبینیی ئەوەیان كردووە كە لە ماوەی 48 سەعاتدا دەرمانەكە ڤایرۆسەكەی لەناوبردووە , تاقیكردنەوەكانی ئەو دەرمانە دەریانخستووە كە توانیویتی گەشەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خانەكانی مرۆڤدا بوەستێنێت، زاناكانی ئوسترالیا ئاماژەیان بەوەشداوە كە هەرچەندە كاریگەریی دەرمانەكە دەركەوتووە، بەڵام هێشتا لە تاقیگەدایە و پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە