کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەڕەشەی راگرتنی مۆرینۆ دەكات

.

02:40 PM - 06/10/2015

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا هەڕەشەی ڕاگرتن سڕكردنی خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری یانەی چێڵسی دەكات و پێشبینش دەكرێت بۆ چەند یاریەك سزابدرێت. یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە: مۆرینیۆ بەهۆی رەفتاری ناوەرزشی و سوكایەتیكردن لەبەرامبەر رۆبێرت مادلی ناوبژیوانی یاریی نێوان چێڵسی و ساوسهامتۆن لە پریمەرلیگ لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، باسیان لەوەشكردووە: مۆرینیۆ بەشێوازێكی دوور لە گیانی وەرزشی و مرۆڤدۆستی دەنگی بەسەر ناوبژیوان بەرزكردۆتەوە و ناوبژیوانی بەهەڵە ناوبردووە كە لێدانێكی سزای بۆ رادمێل فاڵكاو نەگرتووە، جێی ئاماژەیە: بەهۆی رەفتارەكانیەوە زۆرجار مۆرینیۆ دووچاری سزای یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە