کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆنگرەی رۆژنامەوانی راهێنەری بوروسیادۆرتمۆند

.

11:13 AM - 18/02/2020

 لۆسیان ڤاڤری سویسری و راهێنەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی  دوپاتیكردەوە كلیلی یاری یانەكەی لەبەرامبەر پاریس سان جێرمان بەرگریكردنە   لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تایبەت بەیاریەكەی سبەینێ‌ ڤاڤر وتی: یانەی پاریس سان جێرمان زۆر بەهێزن لەوەرگرتنەوەی تۆپ كاتێك لەدەستیان دەچێت و بەخێرایەكی زۆریش هێرشی هەڵگەراوە ئەنجام دەدەن   ئاماژەی بەوەكرد: كلیلی سەركەوتن لەو یاریە بەرگریكردنە بەبەهێزی و زۆر گرنگە یاریزانەكانی  بەهێز بن لەوەرگرتنی تۆپ و كۆنترۆڵكردنی   دواتر ستایشی ئاستی نەیماری كرد بەڵام جەختی لەوەشكردەوە مباپێ و دی ماریاش بەهەمان شێوە دوو یاریزانی ئاست بەرزن   هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیە ڤاڤری دوركەوتنەوەی جولیان براند تی- بۆ ئەو یاریە راگەیاند بەهۆی چاك نەبونەوەی لەپێكان و ستایشی زۆری ئیرلینگ هالاندی هێرشبەری لاوی نەرویجی تەمەن 19 ساڵی یانەكەی كرد كە بەخێرایی لەگەڵ كەشی یانەكە گونجاوە و لەشەش یاری 9 گۆڵی تۆمار كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە