کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ قۆناغی16ی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستپێدەكات

.

09:00 PM - 17/02/2020

دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكان و وەستانی بۆ ماوەیەك جارێكی تر هەوادارانی تۆپی پێ لەجیهانی بەگشتی و ئەوروپا بەتایبەت  بەیاریەكانی خولی پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئاشنا دەبنەوە سێشەممە سەعات 11ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان  یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك دەبێتە شانۆی بەیەك گەیشتنی یاری نێوان هەردوو یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و پاریس سان جێرمانی فەرەنسی  دۆرتمۆندی سێیەمی ریزبەندی بۆندس لیگای ئەڵمانی هەموو هەوڵێك دەدات لەپێناو ئەوەی لەیاریگای خۆی ئەنجامێكی باش تۆمار بكات  تا ئەركی بۆ یاری گەرانەوەی پاریس قورس نەبێت بۆ ئەو مەبەستەش  چاوی لەتوانای یاریزانەكانیەتی لەسەروی هەموشیانەوەی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی تەمەن 19 ساڵ كە لەمیركاتۆی زستانی رابردوو پەیوەندی بەو یانە ئەڵمانیەوە كرد و لەو كاتەوە توانیویەتی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و  بەتۆمار كردنی گۆڵەكانی هاوكاری یانە نوێیەكەی بكات لەئەنجامە باشەكان  كە ئەو ئەستێرەیە لەگەڵ یانەكەی پێشوی سالزبۆرگی نەمساوی لەقۆناغی كۆمەڵەكانی چامپیۆنس لیگ 8 گۆڵی تۆمار كرد و پلەی دووەمی ریزبەندی لیستی گۆڵكارانی گرتووە لەدوای رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری بایرن میونشنی ئەڵمانی پێشەنگ  دۆرتمۆند  بەورەیەكی بەرزەوە روبەروی یانە پاریسیەكە دەبێتەوە دوای ئەوەی هەینی رابردوو لەبۆندس لیگا بە 4 گۆڵی بێ بەرامبەر شكستی بەئینتراخت فرانكفۆرت هێنا   لەبەرامبەردا پاریس سان جێرمان لەخولی ناوخۆیی نەیتوانی بردنەوە لەبەرامبەر ئامیان تۆمار بكات و بە4 گۆڵی لەگەڵیدا یەكسان بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا بەجیاوازی 10 خاڵ لەپێش مارسیلیای دووەم لوتكەی ریزبەندی لیگا وەنی گرتووە  یانە فەرەنسیەكە ئەمە وەرزی هەشتەمە بەدوای یەك دەگاتە قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ بەڵام لە سێ وەرزی رابردوو نەیتوانیوە سەركەوتو بێت لەگەیشتن بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی   هەرچی یانە ئەڵمانیەكەیە لە دوا 5 وەرزی خۆی لەچامپیۆنس لیگ تەنها یەك جار گەیشتۆتە قۆناغی چارەكی كۆتایی ئەویش لەوەرزی 2016 بۆ2017 بوو لەژێر سەرپەرشتی تۆماس تۆشێل بوو كە ئێستا راهێنەری یانە پاریسیەكەیە  و لەساڵی 2018وە لەو پۆستەدایە  و لەو ساڵەدا لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید لەقۆناغی 16 شكستی هێنا و ماڵئاوایی كرد  بەڵام  گەورەترین  شكستی ئەو یانەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2017 لەبەرامبەر بەرشەلۆنە كە لەیاری گەرانەوە بە6 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك دۆڕا دوای ئەوەی پاریس سان جێرمان یاری چونی یاریگای خۆی بە4 گۆڵی بێ بەرامبەر بردبۆوە  بۆ ئەم یاریە هاندەرانی پی ئێس جی چاویان لەتواناكانی كیلیان مباپێ ی هێرشبەری لاوی فەرەنسیە لەپاڵ ماورۆئیكاردی و ئەنخل دی ماریا  بەڵام گومان لەبەشداری كردنی نەیمار داسیلڤای بەرازیلی دەكرێت بەهۆی پێكانەوە / ماوەتەوە بڵێین هەردوو یانە پێشتر دوو جار روبەروی یەك بونەتەوە ئەویش لەقۆناغی كۆمەڵەكانی خولی ئەوروپی وەرزی 2010 بۆ 2011 بوو و هەردوو جارەكەش یەكسان بوون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە